ئه‌مڕۆ کێبڕکێکانی رالی داکار لە سعوودیە دەست پێدەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404171-ئه_مڕۆ_کێبڕکێکانی_رالی_داکار_لە_سعوودیە_دەست_پێدەکات
رالی داکار، یەکێکە لە مەترسیدارترین و پڕسەرکێشی ترین کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کە تیایدا ئۆتۆمبێلەکان بە شوێنی سەختدا سەردەکەون کە گونجاو نییە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • ئه‌مڕۆ کێبڕکێکانی رالی داکار لە سعوودیە دەست پێدەکات

رالی داکار، یەکێکە لە مەترسیدارترین و پڕسەرکێشی ترین کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کە تیایدا ئۆتۆمبێلەکان بە شوێنی سەختدا سەردەکەون کە گونجاو نییە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.

بڕیاریشە ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2022، ئەم کێبڕکێ مەترسیدارە لە سعوودیە دەست پێ بکات، ئەمەش جاری سێیەمە سعوودیە میوانداری رالی داکار دەکات.

یەکەم قۆناغی کێبڕکێکە لە شاری حائیل دەست پێ دەکات و بە قۆناغی دوازدەیەم لە 14ی کانوونی دووەمدا لە جەددە، کۆتایی دێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 1979ەوە کە ئەم کێبڕکێیە سەریهەڵداوە هەتا ئێستا 31 شۆفێری بەشداربووی کێبڕکێکە بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.