«سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و فشاری خستووەتەسەر «واریەرز» (NBA)
کانونی دوھەم 05, 2022 11:24 Asia/Tehran
لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٨ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی «فینێکس سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی ڕۆژئاوا نزیک بووەوە.
«فینێکس سەنز» لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر «نیو ئۆرلیانز پیلیکانز» بەئەنجامی (113-110) بردنەوەی تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی ڕۆژرئاوا لە «گۆڵدن ستەیت واریەرز»ی یەکەمی ڕیزبەندی نزیک بووەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تیمی «لۆس ئەنجلس لەیکەرز» بە ئەنجامی (122-114) بردنەوەی ژمارە (20)ی ئەم وەرزەی بەرامبەر «ساکرامینتۆ کینگز» تۆمارکرد.
ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:
کلیڤلاند کاڤالێرز 106-110 مێمفس گریزلیس
تۆرینتۆ ڕاپتۆرز 129-104 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز
نیو یۆرک نیکس 104-94 ئیندیانا پیسەرز
سەرپەیڤ