وەرگێڕدرانی درێژترین ڕۆمانی فارسی بۆ سەر زمانی عەرەبی
کانونی دوھەم 12, 2022 06:09 Asia/Tehran
«کلیدەر» وەکو درێژترین ڕۆمانی فارسی و دووھەمین ڕۆمانی درێژی جیھان وەرگێڕدرایە سەر زمانی عەرەبی و چاپ و بڵاو کرایەوە.
«موحەممەد عەلی ئازەرشەب» مامۆستای ھەڵکەوتەی ئێرانی لە زمان و وێژەی عەرەبی دا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: لە وڵاتانی عەرەبی جۆرێک پێشوازی و سەرنجدانی ڕۆمانە ھاوچەرخە فارسییەکان بەدی دەکرێت و لەم ئاراستەیەدا «کلیدەر» بەرھەمی «مەحمودی دەوڵەت ئابادی» کرابە عەرەبی.
«کلیدەر» داستانێکی حەماسییە لە بارەی ژیانی لادێیی بنەماڵەیەکی کوردی کورمانجی ئێرانی کە لە گوندی «سەبزەوار» دەژین. داستان و ڕووداوەکانی ئەم کتێبە لە بەسەرھاتێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتووە.
سەرپەیڤ