گەنجێکی کوردستانی چووە ڕیزی یانەیەکی تۆپی پێی ئەورووپی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404614-گەنجێکی_کوردستانی_چووە_ڕیزی_یانەیەکی_تۆپی_پێی_ئەورووپی
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: یادگار ڕوستەمی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی پۆڵندا گرێبەستی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2022 07:50 Asia/Tehran
  • گەنجێکی کوردستانی چووە ڕیزی یانەیەکی تۆپی پێی ئەورووپی

بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: یادگار ڕوستەمی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی پۆڵندا گرێبەستی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی، وتی: یادگار ڕوستەمی، یاریزانی بەناوبانگ و دواڕۆژ گەشی کوردستانی کە ساڵانێکە لە یانەی ئاکادمی کیا خەریکی یاری بوو لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی پۆڵندا گرێبەستی واژۆ کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە یانەی پوگون ئەو هەواڵەی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە، گوتیشی: ئەو وەرزشوانە کوردستانییە پێشینەی ئەندامێتی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی خوێندکاری، میرمنداڵان و تازەلاوانی ئێرانی هەیە.

یادگاری ڕوستەمی لەدایک بوونی بەفرانباری 1382 لە گوندی ساوجی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستانە.