ئامادە بوونی داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی جیھانیی فوتساڵی ئاقرەتان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404685-ئامادە_بوونی_داوەری_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_جیھانیی_فوتساڵی_ئاقرەتان
ئافرەتی داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی فوتساڵی ئافرەتانی ٢٠٢٢ی «CAFA» داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 12:25 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی جیھانیی فوتساڵی ئاقرەتان

ئافرەتی داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی فوتساڵی ئافرەتانی ٢٠٢٢ی «CAFA» داوەری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «زەھرا ڕەحیمی» ئافرەتی داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی فوتساڵی ئافرەتانی CAFA» ۲۰۲۲» که لە ۱۹ ھەتا ۲۹ ژانویه ۲۰۲۲ بەرپا دەکرێت، داوەری دەکات.

کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی فوتساڵی ئافرەتانی CAFA» ۲۰۲۲» بە میوانداریی وڵاتی تاجیکستان لە شاری دووشەنبەو بە ئامادە بوونی تیپەکانی ئێران، قڕقیزستان، تاجیکستان و ئوزبەکستان بەرپا دەکرێت.

بەم پێیە کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای ناوەندی دوو داوەرو دوو چاودێری داوەریی بانگێشتنی ئەم کێبەرکێیانە کردووە کە «زەھرا ڕەحیمی» یەکێک لەو دوو داوەرەیە کە بۆ ئامادە بوون لە کێبەرکێکانی فوتساڵی ئافرەتان لە تاجیکستان بانگێشتن کراوە.

کاروانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێرانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە تارانی بەرەو تاجیکستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە تۆڕنۆمێنتی فوتساڵی ئافرەتانی ٢٠٢٢ بەجێ ھێڵا.