پاڵەوانەتیی تەنیسۆرەکانی ئێران لە توری جیھانیی کیش
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405022-پاڵەوانەتیی_تەنیسۆرەکانی_ئێران_لە_توری_جیھانیی_کیش
تەنیسۆرەکانی ئێران لە بەشی دوو کەسیی توری جیھانیی ژێر 18 ساڵی کیش بوونە پاڵەوان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2022 05:02 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تەنیسۆرەکانی ئێران لە توری جیھانیی کیش

تەنیسۆرەکانی ئێران لە بەشی دوو کەسیی توری جیھانیی ژێر 18 ساڵی کیش بوونە پاڵەوان .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە حەوتەی یەکەمی توری جیھانیی ژێر 18 ساڵ لە زەویەکانی ئۆلەمپیکی کیش ، تەنیسۆرەکان بۆ وەدەسھێنانی ناسناوی پاڵەوانەتیی رووبەڕووی یەک بوونەوە کە لە بەشی دوو کەسی دا لە  تیمی کوڕان یونس تەلاوەر لە ئێران ، یاریزانانی تورکیای شکستدا و بە پاڵەوانەتی گەیشت . 

لە یاری کۆتایی بەشی کچانی دوو کەسیش ، یاریزانانی بەلژیک و تونس توانیان سەرکەون و ببن بە دوھەم . 

لەم دەورەیەدا 134 یاریزانی تەنیس لە وڵاتانی ئێران ، ئەمریکا ، پاکستان ، مالی ، تورکیا ، بەلژیک . ئیسپانیا ئامادەن و لە دووھەم تا نۆھەمی رێبەندان رووبەڕووی یەک بوونەوە .