نادال بە شکستهێنان بە مێدڤێدێف، بوو بە پاڵەوانی گرەند ئەسلەم
کانونی دوھەم 31, 2022 07:45 Asia/Tehran
رافائێل نادال لە ململانێکی قورس دا بەشکستدانی خەنیمە ڕووسیەکەی، بوو بە پاڵەوانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا2022.
رۆژی یەکشەممە یاری فینالی تێنسی ئازادی ئوسترالیا٢٠٢٢ لە مێلبۆرن لەنێوان رافائێل نادال و دانیەل مێدڤێدۆف بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا نادالی ئیسپانی بە ئەنجامی سێ بە دوو سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەو یارییە، پێنج کاژێر و٢٨ خولەکی خایاند. نادال بەرلەوە تەنیا جارێک لە ساڵی٢٠٠٩ دا توانیبووی لە مێلبۆرن جامی پاڵەوانی بەدەست بێنێ.
رافائێل نادال بە دەس خستنی بیست و یەکەمین پاڵەوانیی لە گرەند ئەسلمەکان ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند و بوو بە رێکۆرداری جیهان وتوانی پێش نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربستانی و راجر فێدرری سوئیسی بکەوێ کە خاوەن بیست جار پلەی پاڵەوانەتین