خولی نایابی عێراق دەست پێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405138-خولی_نایابی_عێراق_دەست_پێ_دەکاتەوە
دوای ئەوەی بەهۆی بەشداری کردنی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەکانی ئاسیا، یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک راگیرا، جارێکی دیکە کاروانی یارییەکانی ئەو خولە دەکەوێتەوە گەڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2022 13:45 Asia/Tehran
  • خولی نایابی عێراق دەست پێ دەکاتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی بەشداری کردنی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەکانی ئاسیا، یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک راگیرا، جارێکی دیکە کاروانی یارییەکانی ئەو خولە دەکەوێتەوە گەڕ.

ئەمرۆ یەکێتیی تۆپی دەستی عێراق بڕیاری دا رۆژی هەینیی داهاتوو ۱۱/۲/۲٠۲۲جارێکی دیکە یارییەکانی خولی نایاب دەست پێ بکاتەوەو یارییەکانی ئەو حەوتەتەیەش گەڕی دەیەمی خولەکە دەبێت.

یانەی سلێمانی لەو رۆژەدا لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانیداو کاتژمێر دوی پاش نیوەڕۆ، میوانداریی یانەی شورتەی پاڵێوراوی دەستەبەرکردنی ناسناوی خولەکە دەکات.

خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەبەشداریی 12 یانە بەڕێوەدەچێت، یانەی سلێمانیش دوای ئەنجامدانی 9 یاری بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدایە.