پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر رین تۆمارکرد
شوبات 12, 2022 10:11 Asia/Tehran
له ده‌ستپێکی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌کان میوانداری یانه‌ی رینی کرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت و به‌ته‌نها گۆلێک سه‌رکه‌وتن و سی خالی یاریه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یاریزانانی هه‌ردوو یانه له‌هه‌وڵی تۆمار کردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌که بوون به‌مه‌ش چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌کتر به‌لام ئه‌نجامی یاری تا دوا خوله‌ک گۆرانکاری به‌سه‌ردا نه‌هات کاتێک کلیان مباپی له خوله‌کی نه‌وه‌ت تاکه گۆلی یاریه‌که‌ی تۆمار کرد‌و هه‌ژده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ی بۆ یانه‌که به‌ده‌ست هێناو پاریس سانجێرمان به په‌نجاو نۆ خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی کرد‌و یانه‌ی رینیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به سی و حه‌ت خال له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه .