وەرزشی پاڵەوانەتی بەستێنی گەشەی پەیوەندییە کلتوورییەکانی ئێران و عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405370-وەرزشی_پاڵەوانەتی_بەستێنی_گەشەی_پەیوەندییە_کلتوورییەکانی_ئێران_و_عێراقە
بەرپرسانی لێژنە نیشتیمانییەکانی ئۆلەمپیکی ئێران و عێراق بە بەشداری کردنیان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش، لە سەر ھاوکاری لە بوارە جۆربەجۆرەکانی وەڕزش دا پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • وەرزشی پاڵەوانەتی بەستێنی گەشەی پەیوەندییە کلتوورییەکانی ئێران و عێراقە

بەرپرسانی لێژنە نیشتیمانییەکانی ئۆلەمپیکی ئێران و عێراق بە بەشداری کردنیان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش، لە سەر ھاوکاری لە بوارە جۆربەجۆرەکانی وەڕزش دا پێیان داگرت.

لە نێوان وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەو ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق خاوەنی زیاترین نزیکایەتیی کلتووری و ئایینزایە لەگەڵ ئێران دا. دوو وڵاتی ئێران و عێراق وێڕای ھەبوونی خاڵی ھاوبەشی ڕۆشنبیری و کلتووری، پەیوەندییەکی کۆن و مێژووییشیان پێکەوە ھەیە و ھەر ئەمەش کاریگەریی ئەرێنیی لە سەر گەشەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات داناوە.

لە ئێستادا عێراقییەکان سەردانی ئێرانیان کردووەو بڕیارە لێک گەییننامەی ھاوبەش لە نێوان فیدراسیۆنە وەرزشییەکانی دوو وڵات واژۆ بکرێت کە بە بڕوای کارناسان، ئەم بابەتە، پەرە سەندنی ھەرچی زیاتری پەیوەندییە کلتووری و ڕۆشنبیرییەکانی ھەردووک لای لێ دەکەوێتەوە.

ھەر پەیوەست بەم بابەتە «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» و «ڕەعد حەمودی سەلمان» سەرۆکانی لێژنە نیشتیمانییەکانی ئۆلەمپیکی ئێران و عێراق بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکیان کردو ڕایانگەیاند: خواستی نەتەوە، دەوڵەت و لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی دوو وڵات گەشەی پەیوەندیی ئابووری، ڕۆشنبیری، سیاسی و بەتایبەت وەرزشییە.