واژۆی ڕێککەوتنامەی هاریکاریی نێوان فیدراسیۆنە وەرزشیەکانی ئێران و عێراق
بەرپرسانی وەرزشیی ئێراق لە سەفەر بۆ تاران لە گەڵ سێ فێدراسیۆنی وەرزشیی ئێران نامەی هاریکارییان مۆر کرد .
ڕۆژی یەکشەمە لە دیداری عەلی ئەلبەلەداوی سەرۆکی فدراسیونی بەیسباڵ و سافت باڵی ئێراق وموحەمەد عەلیپوور سەرۆکی فدراسیونیکۆمەڵە وەرزشیەکانی ئێران لە تاران ڕێککەوتننامەی هاوکاریی لە نێوان بەیسباڵ و سافتباڵی ئێران واژو کرا .
هەروەها ئیبراهیم جەبار سەرۆکی فدراسیۆنی تێکواندوی ئێراق هاوڕێ لە گەڵ ئارەش فەرهادیان سەرۆکی ڕێکخراوی تیمی نیشتمانیی ئێران دوێنێ لە ئوردووی تیمی نیشتمانی ئامادە بوون .
لە دانیشتنی سەرۆک فدراسیونەکانی جۆدۆش دوو وڵاتیئێران و ئێراق ڕێککەوتنامەی هاریکاریی درێژماوەیان واژۆ کرد .
سەرۆک فدراسیونەکانی بەلەموانی کانوئینگ وچارۆکەیی ئێراقیش بە ئامادە بوون لە دەریاچەی ئازادیی تاران لە گەڵ سەرۆکی فێدراسیۆنی بەلەموانی ئێران ڕێککەوتنامەی هاریکارییان مۆر کرد .