پاری سەن ژێرمەن و مانچستەر سیتی بردنەوەیان تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405456-پاری_سەن_ژێرمەن_و_مانچستەر_سیتی_بردنەوەیان_تۆمار_کرد
پاری سەن ژێرمەن و مانچستەر سیتی بردنەوەیان تۆمار کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2022 10:13 Asia/Tehran
  • پاری سەن ژێرمەن و مانچستەر سیتی بردنەوەیان تۆمار کرد

پاری سەن ژێرمەن و مانچستەر سیتی بردنەوەیان تۆمار کرد

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ، یارییەکانی دەستپێکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دی فرانس میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

پاریس لەڕووی تەکنیکیەوە باڵادەستی نیشاندا، بەڵام هێزی بەرگریی ڕیاڵ و ئەزموونی تیبۆ کۆرتوا ڕێگربوون لەبەردەم مباپێ و هاوکارانی، لە خولەکی 62 گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە سەرکەوتووبوو لە ڕەتکردنەوەی پەناڵتیەکی مێسی، بەڵام لە خولەکی چواری کاتی زیادکراودا کیلیان مباپێ توانی گۆڵی پێشەنگی بۆ زەبەلاحەکەی فەرەنسا تۆماربکات، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات (1-0).

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە لەیاریگای خوسێ ئالڤاڵادی میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

بەپێی ڕێسا نوێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگای یانەکان هەمان قورسایی دەبێت، بۆیە لەپێناو گەڕانەوەی یانە شکستخواردووەکاندا، پێویستیان بەتۆماری هەمان ڕێژەی گۆڵ دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا.