پێشوازیی گەرم و گوڕی جەماوەری ئیتالیا لە پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی
ئادار 23, 2022 01:16 Asia/Tehran
پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی لە ئیتالیا لەژێر سەردێڕی « ئێرانی ھەزارویەک ڕەنگ» ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا کۆتایی بەکاری خۆی ھێنا کە ئیتالییەکان بەگەرم و گوڕی پێشوازییان لێ کردبوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم پیشانگایە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە شاری «ورونا» لە باکووری ئیتالیا بەرپا کرا.
لەم پیشانگایەدا، ١١٢ تابلۆی نیگاری کۆمەڵێک لە ھیونەرمەندانی ھاوچەرخی ئێران خرایە بەر دیدی گشتی .
بەرپا کرانی ئەم پیشانگایە بە بەشداریی ڕاوێژگەی کلتووریی ئێران لە ئیتالیا، سەرۆکی شارەوانیی «ورونا»، دامەزراوەی ڕۆشنبیری و ھونەریی «ئاسمان ھونەری ئاریانا»و دامەزراوەی ئیتالیایی _ئێرانی ناسراو بە «چیچە» ئەنجامی گرت.