سەرکەوتنی مناڵێکی کرماشانی لە پێشبڕکێی نیگارکێشیی ژاپۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406953-سەرکەوتنی_مناڵێکی_کرماشانی_لە_پێشبڕکێی_نیگارکێشیی_ژاپۆن
مناڵێکی ھونەرمەندی ناوەندی بارھێنانی فکریی پارێزگەی کرماشان ، لە دوازدھەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی ژینگەی ( کائۆ) ی وڵاتی ژاپۆن توانی خەڵات بباتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 06:21 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی مناڵێکی کرماشانی لە پێشبڕکێی نیگارکێشیی ژاپۆن

مناڵێکی ھونەرمەندی ناوەندی بارھێنانی فکریی پارێزگەی کرماشان ، لە دوازدھەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی ژینگەی ( کائۆ) ی وڵاتی ژاپۆن توانی خەڵات بباتەوە .

مەھناز فەتاحی بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی پەروەردە و بارھێنانی فکریی منداڵان و تازەلاوانی پارێزگەی کرماشان رۆژی دوشەممە گوتی : کیان جەمشیدپوور مناڵی ھونەرمەندی دە ساڵانەی کرماشانی لەپێشبڕکێی نیگار کێشیی بە بابەتی وەرن پیکەوە ژینگە پاوەجێ بکەین کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو ، لە نێو حەوت ھەزار و نۆ بەرھەمی گەیشتوو بە فستیڤاڵەکە توانی خەڵات وەرگرێ . 

جەمشید پوور گوتیشی : جیا لە کیان جەمشیدپوور ، دو مناڵی دیکەی ئێرانییش توانیان خەڵاتی دۆستیی ئێکۆ لە دوازدەھەمین پێشبڕکێی ژینگەی کائۆ وەرگرن .