کچانی ئێران بوون بە جێگری پاڵەوان لە کۆپی «کۆرناکیا»ی ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407181-کچانی_ئێران_بوون_بە_جێگری_پاڵەوان_لە_کۆپی_کۆرناکیا_ی_ئیتالیا
تیپی باڵەی کچانی تازەلاوی ئێران لە یەکەم ئەزمونی دەرەوەی سنووری خۆی دا ناسناوی جێگری پاڵەوانی لە کۆپی «کۆرناکیا»ی ئیتالیا مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2022 05:07 Asia/Tehran
  • کچانی ئێران بوون بە جێگری پاڵەوان لە کۆپی «کۆرناکیا»ی ئیتالیا

تیپی باڵەی کچانی تازەلاوی ئێران لە یەکەم ئەزمونی دەرەوەی سنووری خۆی دا ناسناوی جێگری پاڵەوانی لە کۆپی «کۆرناکیا»ی ئیتالیا مسۆگەر کرد.

کۆپی «کۆرناکیا» بە پێشینەیەکی چل ساڵەوە لە بەرپاکردنی کێبەرکێی ئاستی تەمەن لە جیھاندا، ھیەموو ساڵێک میوانداری یاریزانانی ژێر ١٧ و ١٩ ساڵی باڵەی دنیایەو زۆرێک لە ناودارترین یاریزانانی ئێستای ئەم بوارە وەرزشییە پێشینەی بەشداری کردن لەم کۆپەیان ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی باڵەی کچان و کوڕانی تازەلاوو لاوی ئێران کە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیایان بۆ ساڵی ٢٠٢٢  لە بەردەم دایە، بە مەبەستی ئوردوی دەرەوەی سنوورو بەرپاکردنی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرایی بۆ کێبەرکێکانی ساڵی ٢٠٢٢ بەشداریی کۆپی کۆرناکیای ئیتالیایان کردووە.

تیپی باڵەی کچانی تازەلاوی ئێران دوای پێنج سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە قۆناغی بەرایی، یەک لە چواری پێش کۆتایی و پێش کۆتایی کۆپی کۆرناکیا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕووبەڕوو یبوونەوەی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە بۆ «وربانیا»ی ئیتالیا چووە مەیدانەوەو سێ بە یەک یارییەکەی پێ دۆڕاند.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپی «ڕۆیایی» کچانی ژێر ١٧ ساڵی کۆپی «کۆرناکیا» ناسێندران کە «دۆڕسا فەلاح» ناسناوی باشترین پاسۆرو «سەیید نیگار ھاشمی»ش ناسناوی باشترین لیبرۆی کێبەرکێکانیان مسۆگەر کرد. خەڵاتیان