جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی جیهانیی پاڵەنگان بەڕێوە دەچێت
May 01, 2022 02:24 Asia/Tehran
قایمقامی کامیاران رایگەیاند جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی پاڵەنگان بەڕێوەدەچێت .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ئەلماسی لەم بارەوە وتی: ئەم جێژنە رۆژی چوارشەمە ١٤ی گوڵان بە پشتیوانیی میراتی جیهانی هەورامان بەڕێوە دەچێت.
ئەو وێڕای ئاماژە بە پتانسێلەکانی پاڵەنگان بۆ میوانداری کردنی ئەم ڕێوڕەسمە، وتی: ئەم جێژنە بە ئامادەبوونی چەندین گرووپی مۆسیقای کوردستان و کرماشان و بە دەفژەنین و تەموورە ژەنین و بە ئامانجی گەشەی گەشتیاری بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ناساندنی پتانسێلەکانی ئەو ناوچەی لە ئامانجەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم جێژنە ناو برد و رایگەیاند: بە یارمەتی سەداوسیما و هەروەها میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان هەوڵ ئەدەین ئەم جێژنە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت.