ئۆلەمپیکی نابیسایان: سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەر بەرازیل
May 07, 2022 05:41 Asia/Tehran
تیمی فوتباڵی نابیسایانی ئێران بە ئەنجامی یەک بە سفر لە بەرازیلی بردەوە.
تیمی فوتباڵی نابیسایانی ئێران لە بیست و چوارەمین خولی ئۆلەمپیکی هاوینانەی ٢٠٢١ی نابیسایاندا، ڕۆژی هەینی لەگەڵ تیمی برازیل چووە مەیدانەوە و بە یەک گۆڵ شکستی هێنا بە خەنیمەکەی.
عەبدولمەهدی هامووری لە خولەکی ٣٢دا تاقەگۆڵی ئێرانی لێدا. تیمی فوتباڵی نابیسایانی ئێران لە چوارەمین یاریی خۆیدا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ تیمی کامێرۆن دەچێتە مەیدانەوە.
یارییەکانی ئۆلەمپیکی نابیسایان لە یەکی مانگی ئایارەوە لە وڵاتی برازیل خەریکە بەڕێوە دەچێ و کاروانی ئێرانیش لە لقەکانی فوتباڵ، جۆدۆ، والیباڵی قەراخ ئاوی، نیشان شکاندن، ڕاکردن و مەیدان، زۆران، کاراتە و تێکواندۆ لەم ڕکابەرایەتییانەدا بەشداری کردووە.
سەرپەیڤ