بالەی یانەکانی ئاسیا، پەیکانی ئێران بوو بە پاڵەوان
تیپی پەیکان لە دوانزەهەمین ئامادەبوونی خۆی لە یاریەکانی والیبالی پاڵەوانەتیی یانەکانی پیاوانی ئاسیا ، بووە پاڵەوان.
شەوی رابردوو لە ھۆڵی 12ھەزار کورسیی ئازادی لە تاران یاری کۆتایی پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی پیاوانی ئاسیا 2022 بەڕێوەچوو و تیپی پەیکان بۆ هەشتەمین جار جامی ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی بەدەستهێنا و پشکی جیهانیان بەدەستهێنا .
تیمەکانی پەیکانی تاران و سانتۆری ژاپۆن لە یاری کۆتاییدا بۆ پاڵەوانێتی و جامی ٢٢ کێبڕکێیان کرد، هەروەها شاگردانی "پەیمان ئەکبەری" بە ئەنجامی ٣:٢ شکستیان بە تیپی "سانتۆری" هێنا و پشکی یانەکانی جیهانیان وەک پاڵەوان لە ئاسیا بەدەست هێنا .
بیست و دووهەمین پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی پیاوانی ئاسیا 2022 بە بەشداری هەشت هەڵبژاردە بە میوانداریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆڵی فیدراسیۆنی بالە لە 14 تا 20ی گوڵان بەڕێوەچوو.