هەڵبژاردەی ئالیشی ژنانی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
May 22, 2022 02:51 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئالیشی ژنانی ئێران بە شێوازی کلاسیک بە چوار میدالیای زێڕ، چوار میدالیای زیو و یەک میدالیای برۆنز بوو بە پاڵەوانی ئاسیا .
پاڵەوانەتیی ئالیشی پیاوان و ئافرەتانی ئاسیا لە ڕۆژی شەممەوە لە شاری ئۆش لە قرقیزستان دەست پێبووە و تا سبەی دووشەممە (٢٣ی ئایار) بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "مۆنا میرزایی" بەرپرسی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئالیشی ژنانی ئێران شەوی شەممە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی زۆرانبازی ژنانی ئێران بە شێوازی کلاسیکی ڕاگەیاند و گوتی : رۆژی یەکشەممە ژنانی ئێران لە بەشی زۆرانبازی ئازاد ڕووبەڕووی خەنیمەکانیان دەبنەوە.
چالاکیی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئالیش لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەست پێبووە .