لەوحی تۆماری جیهانیی هەورامان ڕوونوێنی کرا
May 23, 2022 23:42 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان وتی: بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری کەلەپووری میراتی فەرهەنگیی گەشتیاری و پیشەی دەستی و کۆمەڵێک لە بەرپرسان لەوحی تۆماری جیهانی هەورامان روونوێنی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ڕایگەیاند: مەنزەری فەرهەنگیی هەورامان لە گەلاوێژی ساڵی 1400 وەکوو بیست و شەشەمین میراتی فەرهەنگیی ئیران، تۆماری جیهانی کرا.
ناوبراو وتی: بە مەبەستی بەکارهێنانی باشتر لە پتانسێلی گەشتیاریی ئەو ناوچەیە، خوێندنەوە و گەڵاڵەی گشتیی گەشتیاری بە کەڵکوەرگرتن لە توانایی و بەستێنی مامۆستایان لە هەورامان پێک دێت.
وتیشی: ڕێکخستن و کۆ کردنەوەی ئەو گەڵاڵەیە لە ناوچەی جیهانیی هەورامان دەتوانێ پانۆڕامایەکی ستراتیژیک بە مەبەستی پلانداڕشتن دروست و پسپۆڕانە لە باری گەشتیاری و گەشەی هەمەلایەنەی پارێزگاکە بێت.