تازەلاوانی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران چوونە ڕیزی ١٢ تیپی ھەڵکەوتەی جیھانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408833-تازەلاوانی_تۆپی_دەستی_کەناراویی_ئێران_چوونە_ڕیزی_١٢_تیپی_ھەڵکەوتەی_جیھانەوە
دوای بەرپاکرانی قۆناغی گروپیی کێبەرکێی تۆپی دەستی کەناراویی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە یۆنان، ١٢ تیپی بەشداری قۆناغی دووھەمی ئەم ڕووداوە وەرزشییە دیاری کران و تیپی نیشتیمانیی ئێرانیش چووە ڕیزی ھەڵکەوتەکانی ئەم کێبەرکێیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2022 04:45 Asia/Tehran
  • تازەلاوانی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران چوونە ڕیزی ١٢ تیپی ھەڵکەوتەی جیھانەوە

دوای بەرپاکرانی قۆناغی گروپیی کێبەرکێی تۆپی دەستی کەناراویی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە یۆنان، ١٢ تیپی بەشداری قۆناغی دووھەمی ئەم ڕووداوە وەرزشییە دیاری کران و تیپی نیشتیمانیی ئێرانیش چووە ڕیزی ھەڵکەوتەکانی ئەم کێبەرکێیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی قۆناغی گروپیی کێبەرکێی تۆپی دەستی کەناراویی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان تیپە نیشتیمانییەکانی سویید، ئێران، قەتەر، فەرەنسا، کۆرۆڤاسی، برازیل، ئۆردۆن، ئیسپانیا، یۆنان، ئاڵمانیا، ئەرژەنتین و ئۆکرانیا ڕێیان لە قۆناغی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانە کەوت و دوو تاقمی شەش تیپە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بە دەرەنجامی دوو سەرکەوتن و دۆڕانێک لە قۆناغی گروپی دا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئێران وەکو تیپی دووھەمی تاقمی «A» ڕێی لە قۆناغی دواتری کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان کەوت.

یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ١١ و ٥٠ خولەک ڕووبەڕووی تیپەکەی کۆرۆڤاسی دەبنەوەو ڕۆژی ھەینی واتە سبەینێش کاتژمێر شەش و بیست خولەکی ئێوارە بۆ برازیل دەچنە مەیدانەوە.