ئێران پلەی دوھەمی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409042-ئێران_پلەی_دوھەمی_پاوەرلیفتینگی_ئاسیای_بەدەست_ھێنا
تیمی نیشتمانیی پاوەرلیفتینگی ئێران بوو بە پلەی دووەم لە ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • ئێران پلەی دوھەمی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست ھێنا

تیمی نیشتمانیی پاوەرلیفتینگی ئێران بوو بە پلەی دووەم لە ئاسیا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی IRIB، تیمی نیشتمانیی پاوەرلیفتینگی ئێران بە ٤ وەرزشوان بەشداری لە ٣٦هەمین خولی پاڵەوانێتی ئاسیا لە هیندستان کردووە، ئێرانیش دوای هیندستانی میواندار بووە بە پلەی دووەم.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا ئێران بە گشتی ٥ میدالیای زێڕ و ٤ زیو و ١ برۆنزی بەدەست هێنا، لەنێویاندا هەڵبژاردەی باڵای نیشتمانی بە ٤ وەرزشوان توانی ٢ میدالیای زێڕ و ١ زیو و ١ برۆنز بەدەست بهێنێت.

لە بەشی وەرزشکارە دێرینەکانیش ئێران ٢ میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو و لە بەشی لاوان یەک میدالیای زیوی بردەوە .