درەوشانەوەی شەترەنج بازی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409151-درەوشانەوەی_شەترەنج_بازی_کوردستانی_لە_کێبڕکێیەکانی_پاڵەوانێتی_ئێران
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی لێهاتووی کوردستانی لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنیە جیاوازەکان لە ئێران توانی دوو میدالیای زێڕ و زیو وەدەست بهێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2022 13:12 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی شەترەنج بازی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران

بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی لێهاتووی کوردستانی لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنیە جیاوازەکان لە ئێران توانی دوو میدالیای زێڕ و زیو وەدەست بهێنێت.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەشی بلیتسی ئاستی تەمەنی ژێر 10 ساڵی ئازادی ئێران، ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی کوردستانی بە بردنەوە بەرامبەر هەموو ڕکابەرەکانی و بە وەدەست هێنانی 8 خاڵ بووە یەکەم و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو گوتیشی: لە ئەنجامی بەشی ڕیپید(خێرا) لە هەمان ئاستی تەمەنیش دا ئایهان ڕەهبەر لە پارێزگەی کوردستانەوە بە وەدەست هێنانی پلەی دووهەم، میدالیای زیوی لە مل کرد.