حوزه‌یران 29, 2022 12:19 Asia/Tehran
  • مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئێران لە ئەرمینیا بوو بە پاڵەوانی ئەم بوارە

موحەممەد ئەمین تەباتەبایی مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئێران بووبە پاڵەوانی کێبەرکێی جامی پترۆسیانی ئەرمینیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، خولی کۆتایی شەترەنجب جامی مانۆئێل پترۆسیان لە ئەرمینیا بەرپا کراو موحەممەد ئەمین تەباتەبایی مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئێران توانی لە یارییەکی ناوازەی 27 جوڵەدا، مامۆستای گەورە  ئلێکساندەر دوچێنکۆ لە وڵاتی ئاڵمانیا ببەزێنێ و بە شەش خاڵەوە هێزمەندانە ببێتە پاڵەوان.

ئەم پاڵەوانەتییە سەرەتییە نێونەتەوەییەکەی موحەممەد ئەمین تەباتەبایی مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئێرانی بۆ ژمارەی 2665 بەرز کزدەوەو لە ئێستادا پلەی 85ی خشتەی ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی جیهانیی شەترەنجی بە خۆی تەرخان داوە.

سەرپەیڤ