کوردێک خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەندی فستیڤاڵی مسکۆی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409335-کوردێک_خەڵاتی_باشترین_کورتە_فیلمی_بەڵگەمەندی_فستیڤاڵی_مسکۆی_بردەوە
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی فستیڤاڵی مسکۆ پێشکەش کرا بە پەرویز رۆستەمی بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2022 06:09 Asia/Tehran
  • کوردێک خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەندی فستیڤاڵی مسکۆی بردەوە

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی فستیڤاڵی مسکۆ پێشکەش کرا بە پەرویز رۆستەمی بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە کۆتایی فستیڤاڵی فیلمی مسکۆ خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەند بەخشرایە دەرهێنەرێکی کورد.

پەرویز ڕۆستەمی پێشتر لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتبووی: فیلمی دیکۆمێنتاریی حەوت سامفۆنیای زاگرۆس کارێکە لە سەر حەوت مەقامی مۆسیقایی یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقای کوردی واتا شمشاڵ؛ کە بە شێوازێکی جیاواز لە سەری کار کراوە.

ئەوەشی وتبوو کە ڕەقەمی حەوت لە هەموو ئایین و ئایینزاکان دا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و لە نێو کوردەکانیش دا فەلەسفەیەکی تایبەتی هەیە و لەم بەڵگە فیلمەدا تێکەڵ دەبێت بە حەوت مەقامی مۆسیقایی کۆنترین ئامێری مۆسیقایی کوردی واتا شمشاڵ.

ڕۆستەمی ئاماژەی دا کە ئەم بەڵگە فیلمە لە سەر ژیانی ژەنیارێکی گەڕۆکی ئامێری شەمشاڵە کە تەمەنی 85 ساڵە و لەم فیلمە دێکۆمێنتاریەدا ئێمە لە ژیانی ئەم کەسایەتیەوە دەچینە ناو ئەو حەوت مەقامە مۆسیقاییە .