سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران بە سەر سووریادا لە کۆپی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409608-سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_باسکەی_ئێران_بە_سەر_سووریادا_لە_کۆپی_ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی لە کۆپی ئاسیادا بە سەرکەوتن بەسەر سووریادا وەپشت سەر نا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2022 05:53 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران بە سەر سووریادا لە کۆپی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی لە کۆپی ئاسیادا بە سەرکەوتن بەسەر سووریادا وەپشت سەر نا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دەستپێکی چالاکییەکەی لە کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیا ٢٠٢٢ و لە گروپی «سی»ی ئەم کێبەرکێیانە لە ئەندۆنێزیا، بۆ سووریا چووە مەیدانەوە کە لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی  ۸۰ بە ۶۷ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران کە لە پەنجەرەی مۆندیاڵ دا لە دوو یاریی ڕۆییشتن و گەڕانەوە سووریا وەلانابوو ڕۆژی ڕابردووش لە کۆپی ئاسیادا ھەمیسان ئەو تیپەی بەزاندەوەو ئا بەمجۆرە یەکەم ھەنگاوی بە سەرکەوتوویی ھەڵگرت.

لە درێژەی ئەم کێبەرکێیانەدا ئێران ڕووبەڕووی تیپەکانی کازاخستان و ژاپۆن دەبێتەوە.

لە درێژەی یارییەکاندا ئۆسترالیا لەگەڵ عەرەبستان ، کۆریا لەگەڵ چینی تایپە، ئەندۆنێزیا لەگەڵ ئەردەن و بەحرەینیش لەگەڵ چین یاری دەکات.