دەیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف لە سنە کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409683-دەیەمین_فستیڤاڵی_نەتەوەیی_دەف_لە_سنە_کۆتایی_هات
گرووپ و‌کەسە براوەکان لە دەیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف نەوای رەحمەت لە سنە ناسێندران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2022 03:09 Asia/Tehran
  • دەیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف لە سنە کۆتایی هات

گرووپ و‌کەسە براوەکان لە دەیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی دەف نەوای رەحمەت لە سنە ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەمە 25ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین فستیڤاڵی دف نەوای رەحمەت بە ئامادەبوونی پارێزگار و بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە بەرێوەبرا.

لە رێورەسمەکەدا رێز لە دوو گرووپی بیانی لە ئەفغانستان و عێراق گیرا.

شیاوی ئاماژەیە فستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت لە لایەن حەوزەی هونەریی کوردستان و بە بەشداریی چەندین گرووپ لە هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئێران لە بەشی تاک ژەنی، دوو ژەنیاریی، و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی لە تەمەنی منداڵان و گەورەساڵان بەڕێوە چوو.