ته‌مووز 17, 2022 15:03 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی

  سکرتێری زانستیی کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی هەورامان باسی ئاماده‌بوونی 700 میوان لە کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی هەورامانی کرد و وتی: له‌م کۆنفرانسه‌دا 400 وتاری هه‌ڵبژێردراو پێشکه‌ش ده‌کرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوەندیی کرماشان، ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسان، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و کەسانی میدیایی بە میوانداریی زانکۆی ڕازی دەستی پێکرد.

سکرتێری زانستیی جڤینی نێودەوڵەتیی ھەورامان بە ئاماژە بەوەی کە عیزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکان وتاردەری تایبەتی  ئەم مەراسیمە دەبێ  وتی: ئەم کۆنفرانسە لە ٢٥ و ٢٦ی مانگی پوشپەڕی ١٤٠١ لە هۆڵی کۆبوونەوەی کۆلیژی ئەدەبیی زانکۆی ڕازی کرماشان بەڕێوەدەچێت.

 

سەرپەیڤ