سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی دەستیی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیا
تهمووز 23, 2022 02:45 Asia/Tehran
یاریزانە لاوەکانی تۆپی دەستی ئێران یەکەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەرامبەر پاکستان بەدەستهێنا.
17هەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کوڕانی ئاسیا لە 15 تا 24ی تەمموز بەڕێوەدەچێت کە بەحرەین میوانداری دەکات.
لەم پاڵەوانێتییەدا سێ پشکی جیهانی دابەش دەکرێت.
تیپەکانی ئێران، کۆریا، سعوودیە، کوێت، بەحرەین، ژاپۆن، هیندستان و پاکستان لەم پاڵەوانێتییەدا ئامادەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما، لە چوارچێوەی پێشبڕکێی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا کە لە لایەن بەحرەین بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی هەینی یەکەم یاری خۆی بەرامبەر پاکستان ئەنجامدا.
لەم یارییەدا شاگردانی نیکۆلێنکۆ بە ئەنجامی 37 بەرامبەر بە 19 گۆڵ بەرامبەر بە ڕکابەریان بردەوە.
ئەمە یەکەم باڵادەستی تیپی تۆپی دەستی کوڕانی ئێران بوو لەم پاڵەوانێتییەدا.
سەرپەیڤ