یانەی پاریس سانجێرمان به‌سه‌ر کلیرمۆن فووت دا سەرکەوت
له میانی گه‌ری یه‌که‌می خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌که بووه میوانی یانه‌ی کلیرمۆن فووت و له‌ئه‌نجام دا پاریس سانجێرمان به تۆمار کردنی گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌که له‌سه‌ر یاریگای گابرییل مۆنتبێد له کلیرمۆن به‌رێوه چوو ،له خوله‌کی نۆ نه‌یماردا سیلڤای به‌رازیلی به تۆمارکردنی گۆلی یه‌که‌م ده‌رگای گۆل تۆمار کردنی له‌سوودی میوانه‌کان واڵا کرد ، له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌شره‌ف حه‌کیمی مه‌غریبی گۆلی دوه‌می بۆ یانه پاریسیه‌که زیاد کرد.
له خوله‌کی سی ونۆش مارکینیۆسی به‌رازیلی گۆلی سێیه‌می تۆمار کرد‌و گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،له گێمی دووه‌میش پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌که‌ی به‌رده‌وا بوو له دواساته‌کانی یاریدا لیۆنێل میسی دوو گۆلی یه‌ک له‌دوای یه‌کی تۆمار کرد‌و یاریش به ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر کۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی بۆ پارێزگاری کردن له نازناوی خوله‌که به‌ده‌ست هێنا .