بردنەوەی میدالیای زێڕ بۆ وەرزشوانێکی ئێرانی لە پاڵەوانێتی زۆرانبازیی لاوانی جیهان
ئەو وەرزشوانە ئێرانییە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی زۆرانبازیی لاوانی جیهانی ٦٣ کیلۆگرام بە بردنەوە لە ڕکابەرەکەی لە کازاخستان، یەکەمین مەدالیای زێڕی بۆ ئێران بەدەستهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پۆلێنبەندی و یاری کۆتایی پێنج کێشی یەکەمی پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان ڕۆژی شەممە لە شاری سۆفیای بولگاریا بەڕێوەچوو.
لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام دا، دوای پشوودان لە قۆناغی یەکەم دا، ئیمان محەمەدی لە قۆناغی دووەمدا بە ئەنجامی 9 بە سفر شکستی بە عەزات سەریار لە تورکیا هێنا.
لە قۆناخی دواتر و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییشدا محەمەدی بە ئەنجامی ٦-٠ لە رۆمیۆ بریدزێی جۆرجیا بردەوە و چووە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەم قۆناغەدا ئەم زۆرانبازە ئێرانییە بە ئەنجامی 4-0 لە ژاپۆنەوە بەربەستی چیزۆ مەریویامای تێپەڕاند و سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی.
لەم یارییەدا محەمەدی بە ئەنجامی 6 بە یەک لە بایمان کەریمۆڤی خەڵکی قرقیزستانی بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
یارییەکانی کۆتایی و پۆلێنکردنی پێنج کێشی دووەم ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەدەچێت.