باڵەی پاڵەوانەتیی جیھان،،، ئێران ٣_ میسر یەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410845-باڵەی_پاڵەوانەتیی_جیھان_ئێران_٣_میسر_یەک
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە دووھەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی جیھان سێ بە یەک میسری بەزاندو بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2022 09:00 Asia/Tehran
  • باڵەی پاڵەوانەتیی جیھان،،، ئێران ٣_ میسر یەک

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە دووھەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی جیھان سێ بە یەک میسری بەزاندو بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا،تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە دووھەمین ململانێی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە کاتژمێر ٢٠ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆ تیپی نیشتیمانیی میسر چووە مەیدانەوە.

شاگردەکانی «بەھرۆز عەتایی» لە یاریی یەکەمیان دا ئەرژەنتینیان سێ بە دوو بردبووەوە.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە درێژەی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان دا شەوی پێنج شەممە لە دوایین یاریی قۆناغی گروپی دا کاتژمێر٨ی ئێوارە ڕووبەڕووی تیپەکەی ھۆڵندا دەبێتەوە.