ھەڵکرانی ئاڵای فەلەستین بە بەرزایی دوندی ئێڤێرێستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411261-ھەڵکرانی_ئاڵای_فەلەستین_بە_بەرزایی_دوندی_ئێڤێرێستەوە
وەرزشوانانی فەلەستینی بەسەر چیای ئێڤێرێست دا سەرکەوتن و ئاڵای فەلەستین شەکاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2022 11:26 Asia/Tehran
  • ھەڵکرانی ئاڵای فەلەستین بە بەرزایی دوندی ئێڤێرێستەوە

وەرزشوانانی فەلەستینی بەسەر چیای ئێڤێرێست دا سەرکەوتن و ئاڵای فەلەستین شەکاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، سێ لاوی فەلەستینیی خەڵکی شاری قودس ئەمڕۆ سێ شەممە ئاڵای فەلەستینیان بەسەر چیای ئێڤێرێست ھەڵکرد.

ئەم سێ لاوە دوای حه‌وت ڕۆژ له‌ چیابڕین لەم کارەدا سه‌رکه‌وتوو بوون و وەک دیارییه‌ک پێشکەشی ته‌واوی گەلی فه‌له‌ستین و شه‌هیدان و بریندارانی فه‌له‌ستینییان کرد.

ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ کاتێک به‌نرختر ده‌بێت که‌ ئەوەمان وەبیر بێتەوە ئەم ھەنگاوە ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانی لاوانی وڵاتێکه‌ که‌ له‌ ژێر داگیرکاری و گه‌مارۆدانی ڕژێمی زایونیدایه‌.