دەست پێ بوونی گەشتی نێونەتەوەیی پاسکیلسواری لە ئێران
ئهیلوول 29, 2022 11:39 Asia/Tehran
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سی و پێنجەمین گەشتی پاسکیلسواریی ئێران بە بەشداری ٦٢ وەرزشوان لە ٢١ وڵات لە قەواخی ١١ تیم لە تەورێزی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژھەڵات دەست پێ دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران، قۆناغی یەکەمی ئەم گەشتە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نێوان تەورێز - ورمێ، قۆناغی دووەم لە نێوان تەورێز - ناوچەی ئازادی ئاراس، قۆناغی سێیەم لە نێوان جۆلفا - کەلیبەر لەسەر ڕێگای ڕووباری ئاراس، قۆناغی چوارەم لەسەر ڕێگای سەرعین - تەورێز و دوا قۆناغیش لە نێو شاری تەورێز بەڕێوەدەچێت.
سی و پێنجەمین گەشتی پاسکیلسواریی ئازەربایجان دوای دوو ساڵ پەک کەوتن بە میوانداریی سێ پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئازەربایجانی رۆژهەڵات و ئەردەبیل بەڕێوە دەچێت.