کێش ھەڵگری ئێرانی لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا سێ میدالیای زێڕی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412102-کێش_ھەڵگری_ئێرانی_لە_کێبەرکێی_پاڵەوانەتیی_ئاسیادا_سێ_میدالیای_زێڕی_بردەوە
کێش ھەڵگری ئێرانی لە کێشی 109 کیلۆگرامی پاڵەوانێتی ئاسیادا لە بەحرەین سێ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 11:57 Asia/Tehran
  • کێش ھەڵگری ئێرانی لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا سێ میدالیای زێڕی بردەوە

کێش ھەڵگری ئێرانی لە کێشی 109 کیلۆگرامی پاڵەوانێتی ئاسیادا لە بەحرەین سێ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ڕەسوڵ موعتەمیدی»، کێش هەڵگری ئێرانی لە کێشی ١٠٩ کیلۆگرام بە ژمارەی پێوانەیی بەرزکردنەوەی ١٨٠ کیلۆگرام بە یەک تەکان و ٢١٧ کیلۆگرام لە دوو تەکان و بە گشتی ٣٩٧ کیلۆگرام بووە پاڵەوانی ئاسیا و سێ میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

«ئەمیر عەزیری» نوێنەرەکەی دیکەی ئێران بە ژمارەی پێوانەیی بەرز کردنەوەی ١٦٦ کیلۆگرام لە یەک تەکان و ٢٠٨ کیلۆگرام لە دوو تەکان و بە تێکڕایی ٣٧٤ کیلۆگرام میدالیای برۆنزی یەک تەکانی بردەوە، بەڵام بە گشتی لە ئاسیادا پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.