پێشکەش کرانی میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکی ئاسیا بە "خۆسرەوی وەفا"
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412131-پێشکەش_کرانی_میدالیای_زێڕی_پارائۆلەمپیکی_ئاسیا_بە_خۆسرەوی_وەفا
میدالیای زێڕی کۆمیتەی پارائۆڵۆمپیکی ئاسیا بەخشرایە سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی پارائۆڵۆمپیکی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 12:01 Asia/Tehran
  • پێشکەش کرانی میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکی ئاسیا بە

میدالیای زێڕی کۆمیتەی پارائۆڵۆمپیکی ئاسیا بەخشرایە سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی پارائۆڵۆمپیکی ئێران.

"مەجید راشد"، سەرۆکی لیژنەی پارائۆڵۆمپیکی ئاسیا، ئەمڕۆ (دووشەممە) بە ئامادە بوونی لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران ، وێڕای دیداری لەگەڵ «سەیید حەمید سەجادی» وەزیری  وەرزش و لاوانی ئێران، میدالیای زێڕی لیژنەی پارائۆڵۆمپیکی ئاسیای پێشکەشی "مەحمود خۆسرەوی وەفا" سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی پارائۆڵۆمپیکی ئێران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید ڕاشد» کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی نێونەتەوەیی پارا ئۆڵۆمپیکیشە، لەبەر خزمەتە بەنرخ و بێ وێنە و بەردەوامەکانی "مەحمود خۆسرەوی وەفا" لە ماوەی چەند دەیە چالاکی لە بواری وەرزشی گیانبازان و  کەمئەندامان و وەرزشی پارائۆڵۆمپیکدا، ئەم میدالیا زێڕەی پێشکەشی ناوبراو کرد.

جێگای ئاماژەیە ئەم میدالیا دانستەیە بە کەسانی تایبەت دەبەخشرێت.