دەست پێ بوونی کێبەرکێی جیهانیی کاراتە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412356-دەست_پێ_بوونی_کێبەرکێی_جیهانیی_کاراتە_لە_تورکیا
دوانزەهەمین خولی کێبەرکێی کاراتەی پاڵەوانێتیی تازەلاوان و لاوانی ژێر ٢١ساڵی کچان و کوڕانی جیھان بە بەشداریی تیپی نیشتیمانیی کاراتەی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری قۆنیای تورکیا دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کێبەرکێی جیهانیی کاراتە لە تورکیا

دوانزەهەمین خولی کێبەرکێی کاراتەی پاڵەوانێتیی تازەلاوان و لاوانی ژێر ٢١ساڵی کچان و کوڕانی جیھان بە بەشداریی تیپی نیشتیمانیی کاراتەی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری قۆنیای تورکیا دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەم خولەی کێبەرکێکاندا 39 کاراتەکای کچ و کوڕی ئێران لەگەڵ ڕکابەرانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان ململانێ دەکەن.

له‌ یه‌که‌م کاژێره‌کانی پێشبڕکێی جیهانیی کاراته‌ له‌ شاری قۆنیا، "حه‌مید ڕه‌زا مه‌حمودی" لە بەشی تازەلاوانی کاتای تاکەکەسی  توانی بچێته‌ قۆناغی دواتری کێبەرکێکانەوە.

کێبەرکێی کاراتەی پاڵەوانەتیی جیهان ھەتا ٨ی ئەم مانگە لە شاری قۆنیا بەردەوامە.