فێستیڤاڵی ترێ لە زێدەکەی «ئەمیر کەبیر»،،، پاراستنی نەریتە ڕەسەنەکانی ئێران
نۆیەمین فێستیڤاڵی ترێ و کوڵاندنی لە گوندی «هێزاوە»،شوێنی لەدایک بوونی ئەمیر کەبیر لە پارێزگای ناوندیی ئێران بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم فێستیڤاڵە گوندییە لە شێوەی نزیکەی ٥٥ ژووری پێشانگایی بە ئامانجی برەوپێدانی گەشتیاری لە گوندی «ێهێزاوە» بەڕێوەچوو کە لەلایەن خەڵک و گەشتیارانەوە پێشوازی لێکرا.
گوندی هێزاوە ٣٥٠ هێکتار ڕەزی هەیە کە ١٦ جۆر ترێی تێدایە، لە هەر هێکتارێکدا ٢٠ تۆن ترێ ھەڵدەگیرێتەوەو نزیکەی بیست جۆر بەرهەم لە ترێ دروست دەکرێت.
هەموو جۆرە بەرهەمێک کە لە شیلەی ترێ دروست دەکرێت ھاوڕێ لەگەڵ گوێزو بادام بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، ٢٣-٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لە فێستیڤاڵی ترێی «هێزاوە» پێشکەش کرا.
ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی پاراستنی داب و نەریتی کۆن و خۆجێیی و ئاشناکردنی نەوەی گەنج لەگەڵ نەریتی پێشینییان و هەروەها برەوپێدانی گەشتیاری لە پارێزگای ناوەندی بەڕێوەچوو.
ترێ گرنگترین بەرهەمی گوندی «هێزاوەیە»و کۆتایی هاوین و سەرەتای وەرزی پاییز وەرزی ھەڵگرتنەوەی ترێ و ئامادەکردنی شیلەی ترێ و باسلووقە.
«هێزاوە» لە ١٨ کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری ئەراک ناوەندی پارێزگای ناوەندی دا ھەڵکەوتووەو پێکهاتەیەکی شاخاویی گوندنشینی هەیەو خاوەنی کەشوهەوایەکی گونجاوە بۆ باخداری و ڕەزی بەربڵاوو گەورەی لێیە.
ئەم گوندە شوێنی لە دایکبوونی «ئەمیر کەبیر»ـە. گوندی «هێزاوە» جگە لە تایبەتمەندییە مێژووییەکان، یەدەگی ئاوی زۆر و کەشوهەوای کوێستانی و دیمەنی سروشتی جوان و تەلارسازیی ئێرانی-ئیسلامیی هەیە.
گوندی «ھێزاوە» ئامانجی گرینگی ئەو گەشتیارانەیە کە سەردانی پارێزگای ناوەندی دەکەن.