مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر؛ ئەمریکا و وێڵز بوون بە یەکسان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413114-مۆندیاڵی_٢٠٢٢ی_قەتەر_ئەمریکا_و_وێڵز_بوون_بە_یەکسان
لە دووهەمین یاریی حەوتەی یەکەمی کۆمەڵەی دووھەمی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەمریکاو وێڵز (ڕکابەرەکانی ئێران) بە یەکسانی وازیان ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2022 08:58 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر؛ ئەمریکا و وێڵز  بوون بە یەکسان

لە دووهەمین یاریی حەوتەی یەکەمی کۆمەڵەی دووھەمی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئەمریکاو وێڵز (ڕکابەرەکانی ئێران) بە یەکسانی وازیان ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، لە دووهەمین یاریی حەوتەی یەکەمی کۆمەڵەی «B» لە مۆندیاڵی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئەمریکا ڕووبەڕووی وێڵز بووەوە و بە ئەنجامی ١-١ بوون بە یەکسان.

لەم یارییەدا «تیمۆسی وێ ئا» لە خولەکی ٣٦ گۆڵی بۆ ئەمریکا تۆمارکرد، «گرت بیل»یش تاکە گۆڵەکەی هەڵبژاردەی وێڵزی لە خولەکی ٨٢ بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

بەم یەکسان بوونە هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئەمریکاو وێڵز ھەر یەکەو بە تاکە خاڵێک بەسەندەیان کردووەو ئا بەم چەشنە هەموو شتێک بۆ ھەڵکشان بۆ یارییەکانی داهاتوو مسۆگەرە.

هەڵبژاردەی وێڵز ڕۆژی هەینی کاتژمێر ١٣:٣٠ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە و لە یارییەکەی دیکەی ئەم کۆمەڵەیەشدا ئەمریکا ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.