عەرەبستان ئەمڕۆ چوارشەممەی کرد بە پشووی فەرمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413131-عەرەبستان_ئەمڕۆ_چوارشەممەی_کرد_بە_پشووی_فەرمی
«سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان ئەمڕۆ چوارشەممەی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2022 09:01 Asia/Tehran
  • عەرەبستان ئەمڕۆ چوارشەممەی کرد بە پشووی فەرمی

«سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان ئەمڕۆ چوارشەممەی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی دەوڵەتی عەرەبستان (واس)، ئەم بڕیارە دوای پێشنیاری «محەمەد بن سەلمان»ی پاشمیرو بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیی ئەم وڵاتە بەسەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین دراوە.

لە فەرمانی پاشای سعوودیەدا هاتووە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئەم وڵاتە، ڕۆژی چوارشەممە سەرجەم کەرتە گشتی و تایبەتەکان و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە لە کۆمەڵەی «C» ی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر توانی بە دەرەنجامی دوو بە یەک هەڵبژاردەی بەهێزی ئەرژەنتین بباتەوە.

هەروەها تیمە پۆڵەندی و مەکسیکییەکانیش بەشداری ئەم گروپەن.