سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران لە ھەمبەر مەغریب
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414137-سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_دەستی_ئێران_لە_ھەمبەر_مەغریب
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی ئێران لە کێبەرکێی ئامادەکاریی چوار قۆڵیی «کاتۆڤیس» بەرامبەر مەغریب سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2023 11:53 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران لە ھەمبەر مەغریب

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی ئێران لە کێبەرکێی ئامادەکاریی چوار قۆڵیی «کاتۆڤیس» بەرامبەر مەغریب سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی ئێران لە دوایین دیداری خۆی لە پاڵەوانێتیی ئامادەکاریی چوار قۆڵی لە شاری «کاتۆڤیس»ی پایتەختی پۆڵەندا ڕووبەڕووی تیپی سێهەمی کیشوەری ئەفریقا، واتە مەغریب بووەوە و بە ئەنجامی ٢٩-٢٨ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

مەغریب ھەتا ئێستا ٨ جار سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتیی جیهانی بەدەست هێناوە و دووجاریش لە پاڵەوانێتی ئەفریقا میدالیای برۆنزی بەدەست هێناوە.

تیپەکانی تۆپی دەستی ئێران، پۆڵەندا، مەغریب و بەلژیکا بەشداریی لە پاڵەوانێتیی ئامادەکاریی چوار قۆڵی لە «کاتۆڤیس» دەکەن.