تۆپی دەستی ئێران میوانداریی جامی یانەکانی ئاسیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414185-تۆپی_دەستی_ئێران_میوانداریی_جامی_یانەکانی_ئاسیا_دەکات
ئێران بوو بە میوانداری جامی یانەکانی ئاسیا کە یەکێک لە گرنگترین پێشبڕکێکانی تۆپی دەستی کیشوەری ئاسیایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • تۆپی دەستی ئێران میوانداریی جامی یانەکانی ئاسیا دەکات

ئێران بوو بە میوانداری جامی یانەکانی ئاسیا کە یەکێک لە گرنگترین پێشبڕکێکانی تۆپی دەستی کیشوەری ئاسیایە.

بە پێشنیازی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران و ڕەزامەندیی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا، ئێران بوو بە میوانداری بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی جامی یانەکانی پیاوانی ئاسیا.

بە وتەی پەیامنێری ڕادیۆوتەلەفزیۆن، ئەم پێشبڕکێیانە لە ١٢ی مەی تا ٢٤ی مەی ٢٠٢٣ لە شاری ئیسفەهان بەڕێوەدەچن.

دوای سەرکەوتنی ئێران لە میوانداریکردنی پێشبڕکێکانی تۆپی دەستی کەناراویی پاڵەوانێتیی تەمەنداران و لاوانی ئاسیا، میوانداریکردنی جامی یانەکانی ئاسیا دەبێتە دووەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی گرنگ کە دەدرێت بە ئێران.

دوای یەکلا بوونەوەی میوانداریی ئێران بۆ جامی یانەکانی ئاسیا، نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا بەم زووانە سەردانی ئێران دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی دوا مەرجەکانی میوانداریکردنی ئەم چالاکییە گرنگە.