درێژەی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414303-درێژەی_هاوکارییە_زانستی_و_زانکۆییەکانی_نێوان_ئێران_و_عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی نێونەتەوەیی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، درێژەی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی نێوان ئێران و عێراقی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2023 17:44 Asia/Tehran
  • درێژەی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی نێوان ئێران و عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی نێونەتەوەیی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، درێژەی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی نێوان ئێران و عێراقی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا «محەممەد حسێن نیکنام» بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی هاریکاریی نێونەتەوەیی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، ڕایگەیاندووە: زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران لە ڕووی فێرکارییەوە لەگەڵ زانکۆی «سەبەتین»ی کەربەلای عێراق ھاوکاری دەکات.

«نیکنام» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: نزیکەی 7000 خوێندکاری پزیشکیی بیانی لە ئێران دەخوێنن، هەروەها بەشێک لە کارەکانی پەیوەست بە ڤیزە، بابەتی کونسوڵگەری، کاری فەرهەنگی، دیسیپلین و ڕێک و پێکیی ئامادە بوونیان لە وڵات و ڕاکێشانی خوێندکارانی بیانی لەم کۆبوونەوانەدا باس دەکرێن.

«نیکنام» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، تەواوی تێچووی دروستکردن و بەڕێوەبردنی زانکۆی «سەبەتین»ی  کەربەلا لە لایەن سەرپەرشتیاریی گڵکۆی پیرۆزی حسەینییەوە دابین دەکرێت.