مێژوو خولقاندنی پیاوانی ئێرانی لە بواری خلسکێنەی پاڵەوانێتیی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415304-مێژوو_خولقاندنی_پیاوانی_ئێرانی_لە_بواری_خلسکێنەی_پاڵەوانێتیی_جیھان
نوێنەرانی خلیسکێنەی ئێران پێشبڕکێکانی «ساکی ئالپاین»ی پاڵەوانێتیی جیهان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و چرکەیەکی مێژوویییان خولقاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 06:10 Asia/Tehran
  • مێژوو خولقاندنی پیاوانی ئێرانی لە بواری خلسکێنەی پاڵەوانێتیی جیھان

نوێنەرانی خلیسکێنەی ئێران پێشبڕکێکانی «ساکی ئالپاین»ی پاڵەوانێتیی جیهان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و چرکەیەکی مێژوویییان خولقاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، لەم پێشبڕکێیەدا کە بە ئامادەبوونی چوار نوێنەری پیاوی ئێران بەڕێوە چوو، «محەمەد کیادەربەندسەری» و «محەمەد ساوە شمشەکی» بە تۆمارکردنی کاتی هاوبەش، باشترین ئەنجامیان لە مێژووی خلیسکانێی ئێران لەم پێشبڕکێ جیھانییەدا بۆ ئێران تۆمار کردو لە نێوان ١١٨ وەرزشواندا پلەی ٢٣یان بەدەست هێناو بە قۆناغی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە گەییشتن.

ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خلیسکێنەی ئێران دا کە دوو وەرزشوان بواری ئالپاین دەتوانن بگەنە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتیی جیهانی.

ئەم دوو وەرزشوانەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێشبڕکێی کۆتایی پێچاوپێچی بچووک دا ڕووبەڕووی خەنیمە ناودارەکانی خۆیان لە ئاستی جیھاندا دەبنەوە.