ھەڵکشانی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٣
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415546-ھەڵکشانی_هەڵبژاردەی_باسکەی_ئێران_بۆ_مۆندیاڵی_٢٠٢٣
هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بە شکست ھێنانی کازاخستان لە بەرامبەر ئوسترالیا مۆڵەتی بەشداری لە مۆندیاڵی بۆ ڕەخسا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2023 09:21 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٣

هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بە شکست ھێنانی کازاخستان لە بەرامبەر ئوسترالیا مۆڵەتی بەشداری لە مۆندیاڵی بۆ ڕەخسا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، پەنجەرەی شەشەم و کۆتایی هەڵبژاردنی مۆندیالی باسکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کاتێک دەستی پێ کردووە کە هەڵبژاردەی کازاخستان لە شاری مێلبۆرن ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەهێزی ئوسترالیا بووەوە و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٩٨-٥٣ دۆڕا.

بە شکست ھێنانی کازاخستان لەم یارییەدا، هەڵبژاردەی باسکەی ئێران مۆڵەتی بەشداری لە مۆندیاڵی بۆ مسۆگەرکراو ئیدی دەرەنجامی یارییەکەی ئێران لەگەڵ چین لەم ھەڵکشانەدا کاریگەریی دانانێت و گرنگ نییە.

مۆندیالی ٢٠٢٣ ساڵی داهاتوو لە وڵاتانی ژاپۆن و فلیپین و ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵی ٢٠١٠ەوە هەڵبژاردەی ئێران لە هەموو قۆناغەکانی مۆندیالدا بەشداریی کردووە.