سەرکەوتنی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێی واتێرپۆلۆی پاڵەوانێتی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416297-سەرکەوتنی_ئێران_بۆ_قۆناغی_پێش_کۆتایی_کێبەرکێی_واتێرپۆلۆی_پاڵەوانێتی_ئاسیا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی واتێرپۆلۆی ئێران لە قۆناغی وەلانانی پاڵەوانێتیی واتێرپۆلۆی ئاسیای ٢٠٢٣ بەرامبەر ئۆزبەکستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و چووە قۆناغی پێش کۆتایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2023 06:30 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێی واتێرپۆلۆی پاڵەوانێتی ئاسیا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی واتێرپۆلۆی ئێران لە قۆناغی وەلانانی پاڵەوانێتیی واتێرپۆلۆی ئاسیای ٢٠٢٣ بەرامبەر ئۆزبەکستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و چووە قۆناغی پێش کۆتایی.

پێشبڕکێی واتێرپۆلۆی پاڵەوانێتیی ئاسیا لە ٢٢ تا ٢٨ی مارسی ٢٠٢٣ بە میوانداریی سەنگاپوور بەڕێوەدەچێت و سێ تیپی سەرەکیی ئەم پێشبڕکێیە سەردەکەون بۆ خولی جیهانیی واتێرپۆلۆ.

لەم ڕووەوەو بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ لە چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێی واتێرپۆلۆی پاڵەوانێتیی ئاسیای ٢٠٢٣، یاریزانانی واتێرپۆلۆی ئێران کە تیپی یەکەمی کۆمەڵەی «بی» بوون و چوونە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەرامبەر ئۆزبەکستان کە تیپی چوارەمی کۆمەڵەی «ئەی» بوو، ڕیزیان بەست.

هەڵبژاردەی ئێران لە درێژەی سەرکەوتنەکانیدا، بە ئەنجامی ١٨ بە ٨ لە هەڵبژاردەی ئۆزبەکستانی بردەوە.

بەم شێوەیە شاگردەکانی «دانیال خاکبان» بە چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەک بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕکێی واتێرپۆلۆی پاڵەوانێتیی ئاسیا ٢٠٢٣ی سەنگاپوور سەرکەوتن و ئابەمجۆرە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تایلەند دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ئێران پێشتر لە بەرامبەر هۆنگ کۆنگ، کازاخستان و فیلیپین سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.