سازدانی کۆنسێرتی گۆرانیبێژانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417122-سازدانی_کۆنسێرتی_گۆرانیبێژانی_ئێرانی_لە_دەرەوەی_وڵات
گروپێک لە گۆرانیبێژانی مۆسیقای پاپی ئێرانی لە دوبەی، ئەوروپا و ئەمریکا کۆنسێرت ساز دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2023 19:03 Asia/Tehran
  • سازدانی کۆنسێرتی گۆرانیبێژانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات

گروپێک لە گۆرانیبێژانی مۆسیقای پاپی ئێرانی لە دوبەی، ئەوروپا و ئەمریکا کۆنسێرت ساز دەدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی یاسینی» و «ڕەزا سادقی» لە نێو ئەو گۆرانیبێژانەی موسیقای  پاپی ئێران کە کۆنسێرتەکانیان بە بەراورد لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆرترین فرۆشی هەبووە، بڕیارە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە کۆنسێرتێک لە دوبەی ساز بکەن.

«ڕەزا بەهرام» گۆرانیبێژی دیکەی موسیقای پاپی ئێران، بڕیارە لە ئەوروپا و ئەمریکا کۆنسێرتیش ساز بکات؛ کۆنسێرتەکەی ئەو گۆرانیبێژە لە ٢٨ی ئاپریل لە ڤیەننا، ٢٩ی ئاپریل لە بەرلین، ٣٠ی ئاپریل لە یۆتۆبۆری و ١ی مای لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

هەروەها بڕیارە کۆنسێرتی ئەم گۆرانیبێژە ئێرانییە لە شارەکانی تۆرۆنتۆ، مۆنتریال، ڤانکۆڤەر و کالگاریی کەنەدا بەڕێوە بچێت.

کۆنسێرتی «ئیحسان خاجەئەمیری» گۆرانیبێژێکی دیکەی ئێرانی، ڕۆژی ١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣ لە ھۆڵی شانۆی «جۆن باسێت» لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.