ڕاوێژی سەرۆکی فیدراسیۆنەکانی زۆرانی ئێران و عێراق
سەرۆکانی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران و عێراق کۆبوونەوە و یاداشتنامەی هاوکارییان تاوتوێ کرد.
«عەلیرەزا دەبیر» سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران، لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ عێراق، لەگەڵ «شەلان ئەلتەمیمی» سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئەم وڵاتە، بۆ یاداشتێکی هاوکاری و بەڕپاکردنی کەمپی هاوبەش کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی زۆران، ئەم دیدارە بە پێی یاداشتی لێکگەییشتنی وەزارەتی وەرزش و کۆمیتەی نیشتیمانیی دوو وڵات و هەروەها یاداشتی لێکگەیبشتنی نێوان فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران و فیدراسیۆنی زۆرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە لە میانەی دا لە بارەی هاوکاریی هاوبەش وتووێژ کراو بیروڕا گۆڕدرایەوە.
لە نێو ئەو بابەتانەی لەم دیدارەدا خراونەتەڕوو بەرپاکرانی ئۆردوگای هاوبەش و ئامادەبوونی نوێنەرانی زۆرانی ئێران و عێراق لە وڵاتانی یەکتر، هەروەها ناردنی ڕاهێنەری زۆرانی ئێران بۆ عێراق بەمەبەستی ڕاهێنانی زۆرانی ئەم وڵاتە بوو.
تیمی زۆرانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میوانی فیدراسیۆنی زۆرانی عێراق بوو لەم وڵاتەدا.