تشرینی دووه‌م 26, 2024 12:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەرباقری: وەڵامدانەوە بە ئیسرائیل لەسەرووی خەیاڵاتی سەرۆکەکانی گەڵاڵەڕێژی کراوە

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان وتی: زایۆنیەکان لە دەسدرێژکاری ئەم دواییەی خۆیان بۆسەر ئێران هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەزاند ، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات دەسدرێژی بۆ سەر خاکەکەی قەبوڵ ناکات وبێ وەڵامی ناهێڵێتەوەووەڵام بە دەسدرێژکاری ئەم دواییەی ئیسرائیلیش لەسەرووی خەیاڵاتی سەرۆکەکانی ئەم ڕژێمە گەڵاڵە ڕێژی کراوە.

سەردارسەرلەشکەرمحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان لە ناوکۆڕی فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکانئاماژەی دایە  بە بەچوک داهاتن وداماوبوونی ئەم ڕۆژانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دوو بەرەی غەززە وباشووری لوبنان ووتی: سوپای ڕژێمی زایۆنی سەربازی هەموو جەنایەت گەلێک کە لەدژی کەسانی ناسەربازی لە لوبنان وکەرتی غەززە ئەنجامی داوە نەیتوانیوە بە هیچ کام لە مەبەست وئامانجەکانی ڕاگەێندراوی خۆی بگات.

وتیشی: لەم ڕووەوە بە داکۆکی وهاوڕییەتی هەمەلایەنەی سەربازی وسیاسی ئەمریکای جەنایەتکارو هاوپەیمانەکانی بە مەبەستی پەرە پیدانی شەڕ وکێشەوئاڵوزی نانەوە لەئاسایشت وئەمنیەتی ناوچە ولەسێبەری خەون وبێدەنگەی مەرگهێنەری کۆمەڵگەکانی بەناو مافی مرۆڤ بە سەرەڕوویی وبنپێکردنی هەموو یاسا وڕێساکانی نێودەوڵەتی دەستی داوەتە بەرەکۆژی دڕندانەوەی نەتەوەی بێ پەنای فەلەستینی وخەڵکی لوبنان وزۆرێک لەوانی لە ماڵ حاڵی خۆیان ئاوارە وهەڵوەدا کردووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان وتیشی: گرینگترین مەبەست وئامانجیان لە شەڕلە لوبنان ، خەون وخەیاڵاتی سەقامگیر کردنی ئاسایشتی باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان وگەڕاندنەوەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بوو ، کەئەم کارە نەتەنیا جێبەجێ نەبوو، بەڵکۆ بووە تە هۆی نائەمنی بەربڵاولە شارە گەورەکانی وەک حەیفا وتیلا ڤیڤ . سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان جەختی کرد:

هەربەوجۆرە کە فەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکان فەرمووی ، فەرماندەی سەربازی وبەرپرسیی سیاسی ئێمە لە دیاری کردنی شکڵ وکاتی ئەم وەڵامە نە کەمتەرخەم دەبێت  ونە پەلەیش دەکات ، بەڵام بنەمایەک لەم نێوانە دا ناگۆڕدرێت وئەویش ئەمەیە کە ڕژێمی تیرۆریستی ئیسرائیل حەتم  نرخی قورسی دەسدرێژی بۆسەرخاکی ئێران دەداتەوە.

 

 

سەرپەیڤ