ڕاهێنەرێکی ئێرانی بوو بە مامۆستای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کێش هەڵگرتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418135-ڕاهێنەرێکی_ئێرانی_بوو_بە_مامۆستای_فیدراسیۆنی_نێودەوڵەتیی_کێش_هەڵگرتن
سەرۆکی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران وەک ڕاهێنەری خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە ئۆزبەکستان هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2023 13:42 Asia/Tehran
  • ڕاهێنەرێکی ئێرانی بوو بە مامۆستای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کێش هەڵگرتن

سەرۆکی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێران وەک ڕاهێنەری خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە ئۆزبەکستان هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی سێشەممە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کێش ھەڵگرتن، بانگهێشتی «سەجاد ئەنوشیروانی» سەرۆکی فیدراسیۆنی کێش ھەڵگرتنی ئێرانی کرد، بۆ ئەوەی خولێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بۆ ڕاهێنەرانی تیپەکانی بەشدار لە کێبڕکێیە کراوەکانی ژێر ١٧ ساڵ لە ئاسیادا بەرپا بکات.

هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە کە لە تاشکەند لەژێر ناونیشانی پێشبڕکێی کراوەی ژێر ١٧ ساڵانی ئاسیای ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، ئەنوشیروانی خولێکی یەک ڕۆژە بۆ ڕاهێنەرانی تیپە بەشداربووەکان دەڵێتەوە، کە بابەتەکانی فیزیۆلۆژی  ، زانستی خۆراک و تەواوکەرەکان، زانستی وەرزش و بنەماکانی ڕاهێنەرایەتی لە پێشبڕکێکاندا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی لە خۆ دەگرێت.

ئەم خولە لە ٢١ی ژوئەن کە هاوتایە لەگەڵ ٣١ی جۆزەرداندا، لە تاشکەند بەڕێوەدەچێت.